هه‌واڵ

مووچەی خانەنشینیی کرێکارانی ھەولێر دابەش دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران/ھەولێر، ئاگاداری کرێکارانی خانەنشینی ناوخۆی ھەرێم دەکاتەوە، بەیانی پێنجشەم مووچەی خانەنشینی کرێکارانی هەولێر دابەش دەکرێت.

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای کردووە، بۆ ئەم مەبەستە کرێکارانی خانەنشینکراو، دەتوانن سەردانی بانکی فیدراڵ بکەن بۆ وەرگرتنی ھەردوو مووچەی مانگی (1) و (2)ی 2025.

 

لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان نزیکەی ١٥٠ هەزار کرێکاری دەستەبەرکراو هەن، بە هەردوو کرێکاری ناوخۆیی و بیانییەوە.

 

کرێکارانی کەرتی تایبەت بەگوێرەی یاسای خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستاندا دەستەبەر دەکرێن و خانەنشین دەکرێن. هەر کرێکارێکی دەستەبەرکراو مانگانە تەنیا ڕێژەی (٥٪)ی مووچەی دەستەبەرییەکەی دەگێڕدرێتەوە و خاوەنکارەکەیشی پێویستە ڕێژەی (١٢٪)ی مووچەی کرێکارەکە بخاتە سەر هەژماری دەستبەرییەکەیەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button