پەیامێک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە

دەقی پەیامەکە:
به بۆنه‌ی هه‌شتی ئادار، ڕۆژی جیهانیی ئافره‌تانه‌وه، به گه‌رمی پیرۆزبایی له هه‌موو ئافره‌تانی كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كه‌م، هیوای پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنی زیاتریان بۆ ده‌خوازم له هه‌وڵ و خه‌باتیاندا بۆ به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی. هه‌موو پشتگیرییه‌ك بۆ به‌رده‌وامیی ڕۆڵی كاریگه‌ریان له بنیاتنانی كۆمه‌ڵگەیه‌كی ئازادتر، دادپه‌روه‌رتر و پێشكه‌وتووتردا، دووپات ده‌كه‌مه‌وه.
ژن له كوردستان به درێژاییی مێژوو، له گۆڕه‌پانی خه‌باتی سیاسی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه، هه‌روه‌ها له ته‌واوی كایه‌كانی ژیاندا، ئاماده‌یی، ئازایه‌تی و خۆڕاگریی خۆی سه‌لماندووه. ئه‌و به‌شێكی دانه‌بڕاو بووه له كاروانی ئازادیی كوردستان، ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامه له ڕۆڵی خۆی له سیاسه‌ت، ئابووری، به‌ڕێوه‌بردن و په‌روه‌رده و به كارایی به‌شداریی له هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا ده‌كات. ئێمه شانازی به پێگه و ده‌ستكه‌وته‌كانی ئافره‌تانی كوردستانه‌وه ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌زانین كه بۆ مسۆگه‌ركردنی مافه‌كانی و پاراستنی له توندوتیژی و جیاكاری، هه‌روه‌ها بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی له هه‌موو كه‌رته‌كاندا، كاری هەمەلایەنە و زیاتر پێویسته.
كۆتاییهێنان به توندوتیژی دژی ژنان، پاراستنی مافه‌كانیان و دابینكردنی ژینگه‌یه‌ك كه به‌شداریی یه‌كسانیان له هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا مسۆگه‌ر بكات، به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی گشتییه. له‌سه‌ر هه‌موومانه وه‌ك كه‌س، خێزان، په‌روه‌رده و له گشت دامه‌زراوه‌كان و له كۆمه‌ڵگەدا، هه‌وڵی زیاتر بده‌ین بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی كه كوردستان نموونه‌یه‌ك بێت له یه‌كسانی، دادپه‌روه‌ری و مافه‌كانی مرۆڤ. هه‌روه‌ك هه‌میشه جه‌ختمان كردووه‌ته‌وه، بنیاتنانی كۆمه‌ڵگەیه‌كی دیموكراسی و پێشكه‌وتوو بێ مسۆگه‌ركردنی ماف و ئازادیی ژن و به‌هێزكردنی ڕۆڵ و پێگه‌ی له هه‌موو بواره‌كاندا، به‌دی نایه‌ت.
له‌م یاده‌دا به ڕێزه‌وه هه‌موو ئه‌و ئافره‌تانه‌ی قوربانیی گه‌وره‌یان داوه، هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌وانه‌ی بوونه‌ته قوربانیی توندوتیژی و توندڕه‌وی، به‌بیر ده‌هێنینه‌وه. پابه‌ندیی به‌رده‌واممان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه بۆ چه‌سپاندنی كولتووری پێكه‌وه‌ژیان، لێبورده‌یی و یه‌كسانی. هه‌رچیمان له‌ده‌ست بێت درێخی ناكه‌ین بۆ بنیاتنانی كۆمه‌ڵگەیه‌ك كه تیایدا ژن هاوبه‌شێكی ڕاسته‌قینه بێت له دروستكردنی داهاتوودا.
سڵاو بۆ هه‌موو ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له‌پێناو مافه‌كانیاندا خه‌بات ده‌كه‌ن.
سڵاو بۆ گیانی قوربانیانی توندوتیژی.
هه‌ر شكۆدار بێت ڕۆژی جیهانیی ژنان.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٨ی ئاداری ٢٠٢٥