هه‌واڵ

لە كەركووك بۆڕی گواستنەوەی گاز شكاوە و هۆكارەكەی دیار نییە

لە گوندی قزلیاری سەر بە شارەدێی یایچی لە سنووری پارێزگای كەركووك، بۆڕییەكی گواستنەوەی گاز شكاوە و تا ئێستا هۆكاری شكانەكە دیار نییە.

ئه‌مڕۆ دووشه‌م، ٢٩ی نیسان، له‌ گوندی قزلیاری سه‌ر به‌ شاره‌دێی یایچی له‌ سنووری پارێزگای كه‌ركووك، به‌ هۆكارێكی نادیارەوە بۆرییه‌كی گواستنه‌وه‌ی گاز شكا، بۆڕییەکە پێوەستە بە کۆمپانیای گازی باکوورەوە.

بەگوێرەی ئەوەی لە میدیا عێراقییەكان بڵاو كراوەتەوە، چەند خوولەکێک دوای شکانی بۆڕییەكە، بۆنی گاز بە شێوەیەکی بەرفرەوان لە دەوروبەری گوندەكە بڵاو بوویەوە، دانیشتوانی گوندەكە لە ترسی گڕگرتنی بۆڕی گازەکە ناوچەكەیان چۆڵكردووە، تیمەكانی بەرگری شارستانی و تیمەكانی كۆمپانیای گازی باكوور سەرقاڵی چاككردنەوەی بۆڕییەكەن.

بڕیار وایە لە چەند كاتژمێری داهاتوو، بۆڕییەكە چاكبكرێتەوە و گاز ڕەوانەی كۆمپانیاكە بكرێت، زیانی گیانیش لە ڕووداوەکە نەبووە.

لە مانگی کانوونی دووەمی 2024، ئەو بۆڕییە لە هەمان شوێن شكا، ئەوكاتیش بۆ چەند كاتژمێرێك ڕەوانەكردنی گاز وەستا و دواتر دەستی پێكردەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...