مەسروور بارزانی: بۆ پێکهێنانی حکوومەت لە یەکتێگەیشتنی باش هەیە

ئەو گوتانەی مەسروور بارزانی لە میانەی کۆبوونەوەیەکیان هات لەگەڵ پاتریک دۆرێل باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق کە ئەمڕۆ دووشەم ١٧ی ئاداری ٢٠٢٥ بەڕێوەچوو.
مەسروور بارزانی لەبارەی کۆبوونەوەکەوە ڕایگەیاند، بیروڕایان لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کردووە.
ئاماژەی دا، تەوەرێکی کۆبوونەوەکەیان، تایبەت بووە بە گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لەو چوارچێوەیەشدا “ئاماژەمان بەوە دا کە کەشێکی ئەرێنی و لەیەکتێگەیشتنی باش لە ئارادایە و ئومێدەوارین لە ئایندەیەکی نزیکدا، حکوومەتێکی بەهێز و یەکگرتوو پێکبهێنین”.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان باسی لەوەش کرد: “گرنگیی نەهێشتنی ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی بەشە بودجەی هەرێم و ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانمان بوو”.
یان برێم کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی کۆبوونەوەکە بوو.