هه‌واڵ
نێچیرڤان بارزانی فه‌رمانی هەرێمی بۆ هێنانەکایەی ناحیەی ئیلینجاخ واژۆ کرد

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەم ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٥، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، فەرمانی هەرێمی بۆ هێنانەکایەی ناحیەی ئیلینجاخ وەک ناحیەیەکی نوێی سەر بە قەزای تەقتەق لە پارێزگای هەولێر، واژۆ کرد.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوەکەیدا دەڵێ: “به‌ناحیه‌بوونی ئیلینجاخ خزمه‌ت به گونده‌کانی ناوچه‌که ده‌کات و توانای پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌کان بۆ دانیشتووانی ناوچه‌که، ئاسانتر ده‌کات”.