ههواڵ
لە هەولێرەوە زیاتر لە پەنجا ملیار دینار ڕادەستی بەغدا کرا

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەشی گەنجینەی فیدراڵی لەداهاتی نانەوتی هەرێم خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتەکە، ڕۆژی پێنجشەم، ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٥، بەشی گەنجینەی فیدڕاڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٢٥، کە بڕیارەکەی ٥٠ ملیار و ٥٢٢ ملیۆن و ٧٥٠ هەزار دینارە، بەشێوەی کاش خراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدڕاڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.