هه‌واڵ

کۆشکی سپی: ترەمپ لە دوو هەفتەی داهاتوودا بڕیار دەدات

کارۆلین لێڤیت گوتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا “لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا” بڕیار دەدات کە ئایا بەشداری لە هێرشەکانی دژ بە ئێران دەکات یان نا”.

 

لێڤیت بە ڕۆژی ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: “پەیامێکی ڕاستەوخۆم لە سەرۆکەوە هەیە: بە پشتبەستن بەو ڕاستییەی کە ئەگەری دانوستانێکی بەرچاو هەیە کە ڕەنگە لە داهاتوویەکی نزیکدا لەگەڵ ئێران سەربگرێت یان ڕەنگە سەرنەگرێت، لە دوو هەفتەی داهاتوودا بڕیار دەدەم کە بەشداری (لە شەڕەکە) بکەم یان نا. ئەمە پەیامێکی ڕاستەوخۆی سەرۆکە بۆ هەمووتان لەمڕۆوە”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button