هه‌واڵ

شەش نمرەی بڕیار بە قوتابییانی تاقیکردنەوەی دەرەکی دەدرێت

بە بڕیاری وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان شەش نمرەی بڕیار بە قوتابییانی تاقیکردنەوەی دەرەکی پۆلی ١٢ی ئامادەیی دەدرێت.

 

د. ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی هەژمارەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند، “لەبەر بەرژەوەندی گشتیی و ڕەچاوکردنی دۆخی ئەو قوتابیانەی کە لەتاقیکردنەوەی تمهیدی بەشداربوون و بۆ بەدیهێنانی دادپەروەریی کە ئەمانیش هاوشێوەی قوتابییانی ئاسایی نمرەی بڕیار بیانگرێتەوە،  لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتییەکانم ڕاسپارد بە پێدانی (٦) نمرەی بڕیار بە قوتابیانی تاقیکردنەوەی دەرەکی پۆلی ١٢ ی ئامادەیی”.

ئەو بڕیارەی وەزیری پەروەردە لەکاتێکدا دێت، کە لە ٢٠ی شوباتی ئەمساڵ، وەزارەتی پەروەردە بڕیاری دا بە بەخشینی پێنج نمرەی بڕیار بە سەرجەم قوتابییانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی بە سەرجەم بەشەکانییەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...