هه‌واڵ

لانیکەم ٦ کەس لە بۆردمانی فڕۆکەخانەی عەربەت گیانیان لە دەستداوە

زێدپرێس

 

لە دوای کاتژمێر ٤:٠٠ی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەم ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، بەشێکی فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت بۆردمان کراوە و گومان دەکرێت بۆردمانەکە لەڕێگەی هێرشێکی درۆنەوە بووبێت.

لە ئەنجامی بۆردمانەکەدا، لانیکەم ٦ کەس گیانیان لە دەستداوە و چەندانی دیکەیش بریندارن، ئەوەش بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئەمنی لە سنوورەکە کە قسەی بۆ زێدپرێس کرد.

سەرچاوە نافەرمییەکان جەخت لەوە دەکەنەوە، کە قوربانییەکان لە ئەندامی هێزەکانی دژەتیرۆری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانن، بەڵام تا ئێستا سەرچاوە فەرمی و پەیوەندیدارەکان بە فەرمی ناسنامەی قوربانییەکان و وردەکارییەکانی ڕووداوەکەیان ڕانەگەیاندووە.

ئێستا هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی لەناو فڕۆکەخانەی عەربەت سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە ڕووداوەکە و چاوەڕوان دەکرێت بە فەرمی ڕوونکردنەوە لەسەر ڕووداوەکە بدەن.

فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت کەوتووەتە سەر ڕێگای عەربەت-شارەزوور و ناوەندێکی خزمەتگوزاری کشتوکاڵییە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...