هه‌واڵ
ئاراستەکان

سەرۆکی دادگەی فیدڕاڵی نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش کرد

چەند سەرچاوەیەکی میدیایی عێراقی، ئاماژەیاندا، دادوەر (جاسم محەمەد) سەرۆکی دادگەی باڵای فیدڕاڵیی عێراق نامەی دەستلەکارکێشانەوە و خانەنشینبوونی پێشکەش کردووە.

 

هێشتا ڕوون نییە، ڕەزامەندی لەسەر داواکارییەکەی دەدرێت یان نا، بەڵام داواکەی سەرۆکی دادگەی فیدڕاڵی، دوای دەستلەکارکێشانەوەی نۆ ئەندامی سەرەکی و یەدەگی دادگەکە دێت لە هەفتەی ڕابردوودا.

 

پاڵپشت بە یاسای خزمەتی مەدەنی، دەستلەکارکێشانەوە یان داواکاری بۆ خانەنشینبوون تا پەسند دەکرێت، لەسەر داواکارییەکەی پێویست دەکات کە ماوەی ٣٠ ڕۆژ لە خزمەت بەردەوام بێت و لەو ماوەیەدا بڕیار لەسەر داواکارییەکەی دەدرێت.

 

بەپێی چەند سەرچاوەیەکی ئاگەدار، هەوڵێک هەیە بۆ پاشگەزبوونەوەی دادوەرەکان لە دەستلەکارکێشانەوە.

 

پرسی دەستوەردان لەکاروبارەکانی دادگەی باڵای فیدڕاڵیی عێراق بە تەواوەتی زەق بووەتەوە و نیگەرانیی قووڵی دروستکردووە.

 

داواکاری دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامانی دادگەی باڵای فیدڕاڵیی عێراق، لەلایەن ئەنجوومەنی دادوەری عێراقەوە بڕیاری لەسەر دەدرێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button