ههواڵ
نێچیرڤان بارزانی: پێشوازی لە ڕاگەیاندنی ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل دەکەم

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ڕاگەیاندنەکەی سەرۆکی ئەمریکا دەکات بۆ ئاگربەست لە نێوان ئێران و ئیسرائیل.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، “پێشوازی لە ڕاگەیاندنەکەی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ بۆ ئاگربەست لە نێوان ئێران و ئیسرائیل دەکەم”.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەیدا: “باوەڕێکی پتەوم بەوە هەیە کە سەقامگیری، ئاسایش و گەشە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، تەنیا لە ڕێگەی گفتوگۆی بەرهەمدار و گشتگیرەوە بەدەست دێت و بە لێکتێگەیشتن لەنێوان سەرجەم لایەنەکان جێگیر دەبێت”.
لە کۆتایی پەیامەکەشیدا سوپاسی “ترەمپ و سەرکردەکانی تر” دەکات “بۆ کاری دیپلۆماسی و چارەسەری ئاشتییانەی تەنگژەکان لەو کاتە هەستیارەی ئێستادا.”



