هه‌واڵ

دادگای فیدڕاڵی بۆ بڕیاردان لەسەر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کۆدەبێتەوە

زێدپرێس

 

لەسەر سکاڵای ئەمینداری گشتی حزبی ئومەی عێراقی، دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق بۆ بڕیاردان لەسەر پابەندکردنی حکوومەتی عێراق بە ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کۆدەبێتەوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەگوێرەی کارنامەی دانیشتنەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق، ڕۆژی ٢٩ی ئەم مانگە (تشرینی یەکەم)ی ٢٠٢٣، دادگای باڵای فیدڕاڵی لەسەر سکاڵایەکی مەحموود حوسێن ڕەزا عکێلی ئەمینداری گشتی حزبی ئومەی عێراقی کۆدەبێتەوە.

ئەمینداری گشتی حزبی ئومەی عێراقی سکاڵاکەی لەدژی سەرۆک وەزیرانی عێراق تۆمار کردووە.

ناوبراو لە سکاڵاکەیدا داوای لە دادگای باڵای فیدڕاڵی کردووە، بڕیارێک دەربکات بۆ خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەگوێرەی ئەوەی لە یاسای بودجەی گشتی فیدڕاڵی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ ئاماژەی بۆ کراوە.

هەروەها، داوای لە دادگای فیدڕاڵی کردووە، بە دەرکردنی بڕیارێک بۆ پابەندکردنی حکوومەتی عێراق بە خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا و وەک تەواوی فەرمانبەرانی دەستە و دامودەزگا فەرمییەکان لە پارێزگاکانی عێراق.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...