ههواڵ
سلێمانی؛ کۆگایەکی دەرمانی قاچاخ دەستی بەسەردا گیرا

کۆگایەکی شاراوەی دەرمانی قاچاخ لەناو دەرمانخانەیەکی شاری سلێمانی دەستی بەسەردا گیرا و دەرمانەکە داخرا.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەیدا، لێژنەی چاودێریکردنی دەرمان لە وەزارەتی تەندروستی بە نوێنەرایەتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و هەماهەنگی لقی سلێمانی سەندیکای دەرمانسازان و هاوکاری ئاسایشی شارەکە پشکنینیان بۆ چەند دەرمانخانەیەک ئەنجامداوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە ئەنجامی پشکنینەکەدا دەرمانخانەیەک بە هۆکاری سەرپێچیکردن لە ڕێنماییەکان و مامەڵەکردن بە دەرمانی نایاسایی داخرا و لێپێچینەوەی یاسایی لەگەل کرا”.
وەزارەتی تەندروستی، باسی بڕ و جۆری ئەو دەرمانە قاچاخانەی نەکردووە کە لە کۆگای شاراوەی ناو دەرمانخانەکەدا هەڵگیراون.



