هه‌واڵ

وەزارەتی دارایی و ئابووری داخستنی دەرگای بانکەکان بەڕووی هاووڵاتییان ڕادەگەیەنێت

بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی، ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتییان دەکاتەوە، سبەی سێشەم ڕێککەوتی ١ی تەمووزی ٢٠٢٥، پشووی بانکییە لە سەرجەم بانکە حکوومییەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

 

لەو ڕوانگەیەوە دەڵێ: دەرگای بانکەکان بەڕووی هاووڵاتییان دادەخرێت و تەنها فەرمانبەران دەوامی ئاسایی خۆیان دەکەن بە مەبەستی ڕێکخستنی هاوسەنگی نیوەی ساڵی دارایی ٢٠٢٥.

 

بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکان، هیچ وادەیەکی دەستنیشان نەکردووە بۆ ئاساییبوونەوەی کاری بانکەکان لە ڕاییکردنی مامەڵەی هاووڵاتییاندا.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button