هه‌واڵ

حکوومەتی هەرێم و کۆمپانیاکانی نەوت کۆبوونەوە

زێدپرێس

حکوومەتی هەرێم پاڵپشتی خۆی لە کۆمپانیاکانی خاوەنکار لە کەرتی نەوت و گازی کوردستان دووپات دەکاتەوە و کۆمپانیاکانی نەوتیش پشتگیری لە گرێبەستەکانیان لەگەڵ حکوومەتی هەرێم دەکەن.

ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەم ٢٣ی ئابی ٢٠٢٣، لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران لەگەڵ سەرجەم کۆمپانیا نەوتییەکان، کە گرێبەستیان هەیە لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، هەریەک لە سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت و وەزیری داد و سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی حکوومەتی هەرێم ئامادەبوون.

ئاماژەی بەوە کردووە، وێڕای دووپاتکردنەوەی پاڵپشتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆمپانیاکانی بواری نەوت، تیشک خرایە سەر دوایین سەردان و گفتوگۆکانی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجە و تێچووی بەرهەمهێنانی کۆمپانیاکانی نەوت و بۆچوونی حکوومەتی هەرێم لەم ڕووەوە و ناردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم و بۆچوونی بەغدا لەم ڕووەوە خرایەڕوو.

بەگوتەی ئومێد سەباح، هەر لە کۆبوونەوەکەدا کار و چالاکی کۆمپانیاکانی بواری نەوت بەرز نرخێنران و کۆمپانیاکانی بواری نەوت بە هاوبەشێکی ڕاستەقینەی حکوومەتی هەرێم باسیان لێوەکرا. ئەوەش خرایەڕوو کە بەرگری لە ماف و گرێبەستەکانی حکوومەتی هەرێم دەکەن، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەردەوامبوونی گفتۆگۆکان لە نێوان حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی عێراق بە مەبەستی چارەسەر لە چوارچێوەی دەستور و پڕۆژە یاسای بودجە.

زیاتر دەڵێ، بەشێکی تری کۆبوونەوەکە باسکردن بوو لە ڕەشنووسی یاسای نەوت و گاز و بۆچوونی حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی عێراق لەبارەی پڕۆژە یاساکە خرانەڕوو، هەر لەو چوارچێوەیەدا کۆمپانیاکانی بواری نەوت بۆچوون و سەرنجەکانی خۆیان بۆ پڕۆژە یاسای نەوت و گاز خستەڕوو.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...