ههواڵ
شاندێکی باڵای عێراق گەیشتە هەولێر

بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی کوردستان، شاندێکی باڵای عێراق گەیشتە هەولێر.
ئەمڕۆ دووشەم، ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٥، شاندێکی باڵای عێراق بە سەرۆکایەتی قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق گەیشتە هەولێر و ئامانجی سەردانەکە، لێکۆڵینەوەیە لەو هێرشە درۆنییانەی لەماوەی ڕابردوودا ژمارەیەک لە کێڵگەکانی نەوتی هەرێمی کوردستانیان بە ئامانجگرت.
هاوکاتی سەردانی شاندەکە، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەم، دوو درۆن لە سنووری پارێزگای هەولێر کەوتنە خوارەوە، یەکەمیان لە سنووری گوندەی کەورەسۆر و دووەمیان لە شارەدێی ڕزگاری سەر بە شارۆچکەی خەبات، بەڵام زیانێکی گیانیان لێ نەکەوتەوە، وەک ئەویە دژەتیرۆری کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ کردووە.



