هه‌واڵ

دابەشکردنی ئاو بۆ بەشێک لە ناوەندی شاری کۆیە ڕاگیرا

بەهۆی شکانی بۆڕی گوێزەرەوەی ئاوی شارەکە، دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ بەشێک لە ناوەندی شاری کۆیە ڕاگیرا.

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە ڕایگەیاند، بۆڕی سەرەکی پڕۆژەی ئاوی کۆیە- بۆگد لە دوو شوێن شکاوە و بەوهۆیەوە، بەناچاری دابەشکردنی ئاو بۆ بەشێک لە ناوەندی شاری کۆیە ڕاگیراوە.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە، شکانی بۆڕییەکە بۆ کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەی شەقامی چل مەتریی کۆیە دەگەڕێتەوە.

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێ، تیمەکانیان سەرقاڵی چاککردنەوەی بۆڕییە شکاوەکەن، بەڵام ئاماژەی بە کاتێکی دیاریکراو نەکردووە بۆ ئاساییبوونەوەی دۆخەکە.

 

لەو ڕوانگەیەوە، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە، داوای لە دانیشتووانی شارەکە کردووە، بەوریاییەوە ئاو بەکاربهێنن.

 

پڕۆژەی ئاوی کۆیە- بۆگد، لە زێی بچووکەوە ئاو بۆ نزیکەی ٦٠٪ی دانیشتووانی کۆیە دابین دەکات.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button