هه‌واڵ

ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی کچە مۆدێلێکی ڕاگەیاند

بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، سامرەند دارا ئەو ئافرەتەی ڕیکلامی بۆ بەنزیخانەیەک کرد دەستگیر کرا و بەنزینخانەکەیش داخرا.

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە ئەمڕۆ پێنجشەم، ١٤ی ئابی ٢٠٢٤ بڵاویکردووەتەوە، دەڵێ، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، بە هەماهەنگی لەگەڵ قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر، تۆمەتبارێکی ئافرەتیان بەناوی (س. د. م) دەستگیر کردووە.

 

ئاسایشی هەولێر ڕوونیکردووەتەوە، دەستگیرکردنەکە بەپێی یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیی بووە، بەهۆی بڵاوکردنەوەی گرتە ڤێدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەمەبەستی ڕیکلامی بازرگانی بۆ وێستگەیەکی بەنزین لە شاری هەولێر و وەک ئەوەی ئاسایش دەڵێ کە “ناڕەزایەتی هاووڵاتییان و ڕای گشتی لێکەوتەوە”.

 

ئاسایشی هەولێر دووپاتیشی لەوە کردووە، ڕێکاری یاسای بەرانبەر بەنزیخانەکەش گیراوەتەبەر و داخراوە.

 

ڕاگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، دوای ئەوە دێت، کە کچە ئەکتەر و مۆدێلێک بەناوی سامرەند دارا، لە ڕیکلامێکدا بۆ بەنزینخایەک، هەندێک بەنزین دەڕژێت و دەڵێ، لێرە کەس لەسەر بەنزین ناکوژرێت، ئەوەش وەک ئاماژەیەک بە ڕووداوی کوژرانی سێ کەس لە بەنزینخانەیەکی شارەکە، لەلایەن کارمەندێکی بەنزینخانەکەوە.

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button