هه‌واڵ

داواکاری گشتی پێشنیازی سڕکردنی سەندیکا و یەکێتییەکان دەکات

زێدپرێس

 

سەرۆکایەتی داواکاری گشتی لە هەرێمی کوردستان پێشنیازی سڕکردنی هەموو ئەو سەندیکا و یەکێتییە پیشەییانە دەکات، ماوەی گرێدانی کۆنگرەیان بەسەرچووە و هەڵبژاردنیان نەکردووە.

 

ئەمڕۆ یەکشەم ٢٣ی تەمووزی ٢٠٢٣، کاوە فەتحی سەرۆکی داواکاری گشتی لە هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکی تایبەت بە ژمارە ٨٨٩ کە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانی کردووە، پێشنیاز دەکات هەموو ئەو سەندیکا و یەکێتییە پیشەییانە سڕ بکرێن، کە ماوەی کۆنگرەیان بەسەرچووە.

سەرۆکی داواکاری گشتی، لە نووسراوەکەدا باسی لەوە کردووە، لە ئەنجامی بەدواداچوونیان بۆ کار و چالاکییەکانی سەندیکا و یەکێتییە پیشەییەکان، بۆیان دەرکەوتووە، زۆرینەی سەندیکا و یەکێتییە پیشەییەکان لە هەرێمی کوردستان، ساڵانێکی زۆرە کۆنگرەیان ئەنجام نەداوە و ئەنجوومەن و سەرۆکەکانیان بەدەر لە یاسا بەردەوامن لە کارەکانیان، ئەمەش سەرپێچییەکی زەقی یاسا و پەیڕەو و پڕۆگرامی سەندیکا و یەکێتییەکانە و بڕیارەکانیان پووچەڵە، لەبەرئەوەی بەپێی یاسا، سەرۆک و ئەندامانی ئەنجوومەن بۆ ماوەیەکی دیاریکراو هەڵبژێردراون و دوای ئەو ماوەیە هیچ شەرعیەتێکی یاساییان نامێنێت.

لە نووسراوەکەدا، ئاماژە بەوەش کراوە، “ئەم سەرۆک و ئەنجوومەنە بەسەرچووانە، ئەم پێگەی خۆیان بۆ مەرامی کەسی و سوودوەرگرتنی کەسی بەکاردێنن، لەبەرئەوەی ناکەونە ژێر باری هیچ چاودێرییەک، بۆیە پێشنیاز دەکەین بە سڕکردنی سەرۆک و ئەنجوومەنی سەندیکا و ڕێکخراو و یەکێتییانەی ماوەی یاساییان بەسەرچووە و کۆنگرەیان ئەنجام نەداوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک و ئەنجوومەنێکی نوێ”.

 

Zed Press-fp-news51-doc

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...