ههواڵ
لە دهۆک کەسێکیان کوشت و لە سلێمانی دەستگیر کران

پاش ئەوەی لە دهۆک کەسێکیان کوشت و بۆ حەشاردان خۆیان گەیاندە سلێمانی، چوار تۆمەتبار لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیر کران.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، چوار تۆمەتباری هەڵاتوو لە یاسایان لە یەکێک لە هۆتێلەکانی شاری سلێمانی دەستگیر کرد کە بەمەبەستی خۆحەشاردان ڕوویان لە سلێمانی کردبوو.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی ئاسایشی سلێمانی، تۆمەتباران لەساڵی ٢٠٢٤ لە پارێزگای دهۆک لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی هاووڵاتییەکیان کوشتووە و هەڵاتوون، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، لە ١٩ی ئابی ٢٠٢٥، دوای چاودێری و بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش توانیان هەر چوار تۆمەتبار دەستگیر بکەن.
ئێستا تۆمەتباران بە ماددەی (٤٠٦) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و بەپێی تایبەتمەندی کەیسەکەیان، ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک دەکرێنەوە.



