هه‌واڵ

وەزارەتی دارایی: 550 هەزار مووچەخۆر لەڕێگەی هەژماری من مووچەکانیان ڕادەکێشن

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ڕایدەگەیێنێت کە نزیکەی 550,000 مووچەخۆری مەدەنی و خانەنشین مووچەی مانگی هەشت بەشێوەیەکی دیجیتاڵی لە ڕێگەی هەژماری من وەردەگرن.

 

حکوومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە: “ئەم پڕۆسەیە کاریگەرییەکی گەورەی هەبووە لەسەر ئەزموونی خانەنشینان بۆ ئەوەی بە ئاسانترین شێوە دەستییان بگات بە مووچەکانیان، و لەم مانگەدا ژمارەی ئەو خانەنشینانەی کە مووچەکانیان بە هەژماری من وەردەگرن زیاترە لە 60,000 خانەنشین لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.”

ژمارەی فەرمانبەران کە بەدیجیتاڵی مووچەی مانگی هەشت وەردەگرن بەپێی پارێزگا

سوودمەندان لە فەرمانبەرانی حکومی

هەولێر 287,195

سلێمانی 106,450

دهۆک 153,120

کۆی گشتی 546,765

 

بەگوێرەی حکوومەتی هەرێم تا ئێستا، زیاتر لە 950,000 مووچەخۆر خۆیان تۆمار کردووە لە پڕۆژەی هەژماری من. جێگای باسە کە لەچوارچێوەی پرۆژەکە زیاتر لە 580 ئامێری ڕاکێشانی پارە (ATM) لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان جێگیرکراون بۆ ئەوەی هاوڵاتیان بەشێوەیەکی 24 کاتژمێری بتوانن پارە ڕابکێشن.

پڕۆژەی هەژماری من، دەستپێشخەرییەکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ بە بانکیکردنی مووچەی مووچەخۆران، لە ساڵی 2023 لە لایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیێندرا، وەک بەشێک لە بەرنامەی کابینەی حکومەت بۆ بە مۆدێرنکردنی خزمەتگوزارییە بانکییەکان و بەهێزکردنی گشتگیری دارایی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button