هه‌واڵ

مووچەی مانگی هەشت خەرج کرا

تەرخانکراوی دارایی بۆ مووچەی مانگی ئاب خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەم، ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، بڕی ٩٤٥ ملیار و ٨١٧ ملیۆن دینار وەک تەرخانکراوی دارایی بۆ مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدڕاڵەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
 وەزارەتی دارایی و ئابووری، هەمان ڕۆژ خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ڕاگەیاند.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button