هه‌واڵ

مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت

ڕۆژی یەکشەم ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، مووچەی مانگی ئابی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.

 

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەر لە هەما ڕۆژدا، مووچەی هەردوو مانگی ئاب و شوباتی ساڵی ٢٠٢٥ی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کە لە دوای ١ی تەممووزی ٢٠٢٤ەوە، بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی، لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێم دامەزراون و شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button