هه‌واڵ

قوباد تاڵەبانی: کێشەی مووچە چارەسەرنەکراوە و دووبارە سەرهەڵدەداتەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، کێشەی مووچە چارەسەر نەکراوە و لە کۆتایی ئەمساڵ دووبارە سەرهەڵدەداتەوە.

 

ئەو گوتانەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە میانەی کۆبوونەوەیەکی هات لەگەڵ بەشێک لە ڕێکخستنەکانی حزبەکەی لە میانەی هەڵمەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و لە ڕۆژی ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥دا.

 

قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند: “زۆر بە داخەوەم کە دەڵێم کێشەی مووچە چارەسەر نەکراوە و ئەوەی هەیە تەنها پینەکراوە و لە کۆتایی ئەمساڵیش جارێکی دیکە کێشەکە سەرهەڵدەداتەوە”.

 

لە بەشێکی دیکەی قسەکانی ئاماژەی بەوە کرد: “بەندە پێش دوو ساڵ وتم کێشەکانی هەرێم و بەغدا بە پینەوپەڕۆ چارەسەر ناکرێن، ئێستاش یەکێتی پێیوایە لە جیاتی پینەوپەڕۆ پێویستە کۆی پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا لە چوارچێوەی نەشتەرگەرییەکی گەورەدا چارەسەر بکرێن”.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button