هه‌واڵ

مەسرور بارزانی و محەمەد شیاع سوودانی کۆبوونەوە

ئەمڕۆ سێشەم 11/18، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری دهۆک لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ کۆبووەوە.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “لە کۆبوونەوەدا، هەردوولا پیرۆزبایی سەرکەوتنی پرۆسە و ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیان لە یەکتر کرد و خوازیاربوون ببێتە هۆی دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێ لەپێناو سەقامگیریی دۆخی عێراق و باشتربوونی دۆخی خزمەتگوازییە گشتییەکان لە عێراق”.
حکوومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە: “لە تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، جەخت لە گرنگیی دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە” و لەمبارەیەوە سەرۆک وەزیرانی فیدڕاڵ، دووپاتی کردەوە کە “مووچەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمساڵ بەپێی ڕێککەوتنەکان دەدرێت و بۆ بودجەی ساڵی داهاتووش، هەرێمی کوردستان، بەشەبودجەی خۆی لە چوارچێوەی بودجەی گشتيی فیدراڵ دەبێت”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button