هه‌واڵ

پۆندی چاڵاو لە چەمچەماڵ دروست دەکرێت

زێدپرێس

بەڕێوەبەری گشتی سەرچاوەکانی ئاو لە هەرێمی کوردستان دروستکردنی پۆندی چاڵاو لە چەمچەماڵ ڕادەگەیەنێت و فەرمانگەی میدیا و زانیارییش دەڵێت ٤٦٪ی کارەکانی بەنداوی سبنەدووی دهۆک تەواو بووە.

کاروان سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی سەرچاوەکانی ئاو لە هەرێمی کوردستان ڕای گەیاند، لەسەر فەرمان و ڕەزامەندی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەت، پۆندی چاڵاو لە چەمچەماڵ دروست دەکرێت.

هەورامی ڕوونی دەکاتەوە، بەگوێرەی لیژنەی شیکردنەوەی تەندەرەکانی پارێزگای سلێمانی، پڕۆژەکە بە کۆمپانیای شۆراو سپێردراوە.

ئاشکرایشی دەکات، بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری سلێمانی، سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەرچاوەکانی ئاو، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو سەرپەرشتی دروستکردنی پۆندەکە دەکەن و تێچووی پۆندەکە زیاتر لە ٥٥٣ ملیۆن دینار دەبێت.

لەلایەکی دیکەوە، هەر ئەمڕۆ چوارشەم ١٩ی تەمووزی ٢٠٢٣، فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە حکوومەتی هەرێم، لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەکانی پڕۆژەکە، ڕای گەیاند، ٤٦٪ی کارەکانی بەنداوی سبنەدووی دهۆک تەواو بووە. بەنداوەکە دەتوانێت پێنج ملیۆن مەتر سێجا ئاو گلبداتەوە.

وێنەکە، کارکردن لە پڕۆژەی بەنداوی سبنەدووی دهۆک پیشان دەدات.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...