هه‌واڵ
ئاراستەکان

ژن و مێردێک لە هێرشی درۆنی بۆ سەر هەولێر شەهید بوون

شەوی ڕابردوو، لە ئەنجامی هێرشێکی درۆنی، ژن و مێردێک لە ناو ماڵەکەی خۆیان شەهید بوون و دژە تیرۆری کوردستان دەڵێ، درۆنەکە لە ئێرانەوە ئاڕاستە کراوە.

 

بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، شەوی سێشەم ٧ی نیسانی ٢٠٢٦، کاتژمێر ١٢:١٥ خوولەک، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کە لە ئێرانەوە ئاڕاستە کرابوو، بەر خانووی هاونیشتمانییەک لە گوندی زەرگەزەویی سەر بە ناحیەی دارەشەکران لە سنووری پارێزگای هەولێر کەوت، لە ئەنجامدا دوو هاوسەر بە ناوەکانی (مووسا ئەنوەر ڕەسووڵ و مژدە ئەسعەد حەسەن) شەهید بوون.

 

مووسا ئەنوەر تەمەن ٣٩ ساڵ و مژدە ئەسعەدی تەمەن ٣٥ ساڵ، خاوەنی دوو کچۆڵەی بچووک بوون، بەڵام ئەوان لە هێرشەکەدا ڕزگاریان بووە و بەرنەکەوتوون.

 

دژەتیرۆری کوردستان ڕاشیگەیاندووە:ئەم هێرشانە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و تاوانی جەنگییە و بە توندترین شێوە سەرکۆنەی دەکەن

 

لە دەستێکی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، هەرێمی کوردستان خراوەتە ژێر هێرشێکی بەرفرەوانی مووشەکی و درۆنی، لەلایەن ئێران و گرووپە میلیشیاکانی سەربە ئێران و حەشدی شەعبییەوە لە عێراق. لەو چوارچێوەیەدا، زیاتر لە ٥٠٠ هێرش بە درۆن و مووشەک بۆ سەر هەولێر و شار و شارۆچکەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە.

 

لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا، ١٦ هاووڵاتی شەهید بوون.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button