وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم و تەرازووی پێداچوونەوەی ڕەوانەی بەغدا کرد

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، لیستی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم، لەگەڵ ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئەیلوولی ڕابردووی ڕەوانەی بەغدا کرد، بە مەبەستی پشکڕاستکردنەوە و خەرجکردنی شایستە داراییەکانی هەرێم.
بەپێی ڕاگەیەنراوێکی فەرمیی وەزارەتی دارایی، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەم، ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، بە واژۆی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، سەرجەم لیست و ڕاپۆرتە داراییەکان لەلایەن تیمی تەکنیکیی وەزارەتەکەوە نێردران بۆ پایتەختی عێراق.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە ڕۆژی پێنجشەممە (٢٢ی تشرینی یەکەم)، سەرجەم بەڵگەنامە و لیستەکان بەفەرمی ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی داراییی فیدراڵ کراون، تاوەکو ڕێکارە یاسایی و داراییەکانی تایبەت بە وردبینی و تەمویلکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەست پێ بکەن.



