هه‌واڵ

سیستەمی نوێی پاسپۆرت لە کوردستان بەگەڕدەخرێت

زێدپرێس

سیستەمی نوێی پاسپۆرت بەشێوازی ئەلیکترۆنی لە هەولێر کەوتەکار و بڕیاریشە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا، سیستەمەکە لە سلێمانی بەگەڕبخرێت.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەم ١٦ی تەمووزی ٢٠٢٣، سیستەمی ئەلیکترۆنی پاسپۆرت لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر کەوتەکار و بەپێی بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت، چاوەڕوان دەکرێت لەماوەی یەک ڕۆژدا، هاووڵاتی مامەڵەکەی تەواو بکات و پاسپۆرتەکەی وەربگرێتەوە.

دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت تەنیا پێویستی بە ڤیزا کارت، کارتی نیشتمانی و کارتی زانیاری هەیە.

هەر ئەمڕۆیش، مامەڵەی دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ڕاگیرا و بەپێی ڕاگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی، بەھۆی ئامادەکاری بۆ سیستمی نوێی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی، ڕاییکردنی مامەڵەی هاووڵاتیان بە سیستەمی کۆن ڕاگیراوە و لە ڕۆژی سێشەم ١٨ی تەمووزی ٢٠٢٣، بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی، دەست بە ڕاییکردنی مامەڵەی هاووڵاتییان بە سیستەمی ئەلیکترۆنی دەکات.

بەڕێوەبەرایەتییەکە، هەر لەو ڕاگەیەنراوەدا، داوای لە هاووڵاتیان کردووە، ڕۆژی یەکشەم و دووشەم ١٦ و١٧ی تەمووز سەردانی پاسپۆرتی سلێمانی نەکەن، بەمەبەستی مامەڵەی پاسپۆرت و وەرگرتنەوەی پاسپۆرت، چونکە پێدانی پاسپۆرت بە سیستەمی کۆن ڕادەگیرێت.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...