هه‌واڵ

دوو لە تۆمەتبارانی ڕووداوەکەی شەقامی ٦٠ مەتری خۆیان ڕادەستی ئاسایش کرد

زێدپرێس

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، ئاشکرای کرد، ئێستا دوو لە تۆمەتبارانی ڕووداوەکەی شەقامی ٦٠ مەتری شاری هەولێر خۆیان ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان کردووە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکی تایبەتدا و لەدوای کاتژمێر ٣ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەم ١٨ی تەمووزی ٢٠٢٣ ڕای گەیاند، دوای ئەوەی سەر لە ئێوارەی ڕۆژی دووشەم ١٧ی تەمووزی ٢٠٢٣، لە شەقامی ٦٠ مەتریی شاری هەولێر، سێ چەکدار هێرشیان کردە سەر هاووڵاتییەک و لێیان دا و ئازاریان دا، دەستبەجێ لەلایەن تیمەکانیانەوە لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەست بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون کرا و لە ماوەیەکی کەمدا توانیویانە ناسنامەی ئەو کەسانە ئاشکرا بکەن.

بۆ ئاسایش دەرکەوتووە، ڕووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییە و کەسەکان زاوا و خەزوری یەکترن و تۆمەتبارانیش خۆیان ڕادەستی ئاسایش کردووە.

لە ڕاگەیەنراوەکەی ئاسایشی هەولێردا ئاماژە بەوە کراوە، “دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، دوو لەو تۆمەتبارانە بە ناوەکانی (م، ك، أ) و (أ، ك، أ) ڕووبەڕووی یاسا كرانەوه، هەروەها بەدواداچوون بەردەوامە بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباری سێیەم”.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...