هه‌واڵ

قایمقامی هەڵەبجە ڕوونکردنەوە دەدات

زێدپرێس

قایمقامی قەزای ناوەندی هەڵەبجە ڕوونکردنەوە لەسەر ئەو پشێوی و ئاڵۆزییە دەدات، کە لە نێوان خۆی و بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگاکەکە دروستبوو.

ڕوونکردنەوەکە، دوای ئەوە دێت، کە ئەمڕۆ چوارشەم ٣٠ی ئابی ٢٠٢٣، دوابەدوای سەردانیکردنی قایمقامیەتی هەڵەبجە بۆ بەڕێوەبەرایەتی پاپسپۆرتی هەڵەبجە، گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان هەردوو قایمقامی هەڵەبجە و بەڕێوەبەری پاسپۆرتی هەڵەبجە دروستبوو، سەرچاوە میدیاییەکان بڵاویان کردەوە، کە ئاڵۆزییەکە بەڕێگەی هێزی ئەمنییەوە کۆنتڕۆڵ کراوە.

 

دەقی ڕوونکردنەوەکە:

لە ماوەی ڕابردوودا سکاڵایەکی زۆری هاووڵاتیان لەڕێگەی نامە و تەلەفونەوە بۆ قایمقامییەتمان هاتووە، سەبارەت بە ئیشوکارەکانی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەڵەبجە، ئەمڕۆ خاتوو نوخشە ناسح قایمقامی هەڵەبجە بەمەستی بەدواداچوون بۆ سکاڵای هاووڵاتیان و چۆنییەتی ڕاییکردنی مامەڵەکانیان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەڵەبجەی کرد، هاوکات بەڕێز قایمقامی هەڵەبجە داوای لە بەڕێوەبەری پاسپۆرتی هەڵەبجە کردووە، کە بەیەکەوە بچن گوێ لە سکاڵای ئەو هاووڵاتییانە بگرن، کە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەی دەکەن تا لە نزیکەوە لە کەموکوڕییەکان بکۆڵنەوە، بەڵام بەڕێوەبەری پاسپۆرتی هەڵەبجە دوور لە هەموو دیسپلینێکی سەربازی و ئیداری وەڵامی بەڕێز قایمقامی هەڵەبجەی داوەتەوە و هەوڵیداوە پشێوی دروست بکات، هاوکات بەڕێز قایمقامی هەڵەبجەش بەڕێز پارێزگار و سەروو خۆی لەم کارە ئاگادار دەکاتەوە، داواش دەکات لێپرسینەوە لەو بەڕێوەبەرە بکرێت کە کەمتەرخەم بووە بەرانبەر هاووڵاتیان و ئەرکەکەی.

 

قایمقامییەتی قەزای ناوەندی هەڵەبجە

٣٠ی ئابی ٢٠٢٣

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...