هه‌واڵ

لەمڕۆوە هیچ کەس ناتوانێت بە ئۆتۆمبێلی خۆی سەردانی ئێران بکات

زێدپرێس

 

دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاگەدارییەکی لە سەر ئۆتۆمبێلی تایبەتی گەشتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ئێران بڵاو کردەوە و ڕای گەیاند، لەئەمڕۆوە و تا کاتێکی نادیار، هیچ هاووڵاتییەکی هەرێم ناتوانێت بە ئۆتۆمبێلی خۆی، سەردانی ئێران بکات.

 

ئەمڕۆ سێشەم ٢٥ی تەمووزی ٢٠٢٣، ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بڵاوی کردەوە، لە لایەن دەروازەی تەمەرچینی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاگادار کراونەتەوەم بە هۆی چەند گرفتێکی تەکنیکی لە کاتی ئێستا و لە ئەمڕۆوە تا کاتێکی نادیار، هیچ هاووڵاتییەکی هەرێمی کوردستان و عيراق ناتوانێت بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆی سەردانی ئێران بکات.

دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ڕوونی کردووەتەوە، هاووڵاتیان ناتوانن بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان سەردانی ئێران بکەن، بەڵام بەبێ ئۆتۆمبێل بەشێوەی ٢٤ کاتژمێری، دەتوانن گەشتەکانیان ئەنجام بدەن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...