هه‌واڵ

هەناردەکردنی بەنزین لە پاڵاوگەکانی کوردستان ڕاگیرا

زێدپرێس

 

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخ و دروستبوونی قەیرانی بەنزین، لەگەڵ ڕێگەدان بە هاوردەکردنی بەنزین بۆ ناوخۆی کوردستان، هەناردەکردنیشی لە پاوڵاگەکانی ناوخۆوە بۆ دەرەوە ڕاگرت.

 

ئەمڕۆ چوارشەم ٢٦ی تەمووزی ٢٠٢٣، کەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەکان (بەوەکالەت) فەرمانێکی وەزاری دەرکرد، کە تیایدا هاتووە، لەپێناو ڕێگرتن لە بەرزبوونەوەی نرخ و دروستبوونی قەیرانی بەنزین، ڕێگە بە هەموو کۆمپانیاکانی هاوردەکردنی بەنزین دەدرێت، کە بەنزین لە دەرەوەوە بۆ ناو هەرێمی کوردستان هاوردە بکەن.

هەر بەپێی فەرمانە وەزارییەکە، ڕێگا نادرێت بەرهەمی بەنزین لە پاڵاوگەکانی ناوخۆوە، بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان هەناردە بکرێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button