هه‌واڵ

بە داهاتی دەروازەكان دەتوانرێت مووچەی پێشمەرگە بدرێت

هەرێم شێرە

 

بەپێی ڕاپۆرتێکی دیوانی چاودێری هەرێم داهاتی مانگانەی دەروازەکانی هەرێمی کوردستان زیاتر لە (١١١) ملیار دینارە، هەروەها داهاتی مانگانەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل بە تەنیا نزیکەی (٦٠) شەست ملیار دینارە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

لە بەرانبەریشدا مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە (١٣٣) ملیار دینار و هەروەها مووچەی مانگانە دەزگا و ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم نزیكەی (٦٣) ملیار دینارە.

 

واتە تەنیا بە داهاتی ئەم دوو مانگەی ڕابردووی دەروازەكان، حکوومەتی هەرێم دەیتوانی مووچەیەکی وەزارەتی پێشمەرگە بدات و هێشتا 89 ملیار دیناریش وەک داهات بۆ حکوومەتی هەرێم دەماوە.

 

جگە لەمەش حکوومەتی هەرێم تەنیا لە ڕێگای داهاتی مانگانەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل دەیتوانی لە ٩٥٪ی مووچەی کارمەند و ئەفسەرانی ئەنجوومەن و دەزگای ئاسایشی هەرێم دابینبکات.

 

ئەوەی جێگای سەرنجە ئەوەیە کە بەرپرسانی هەرێم بە بەردەوامی لە کۆڕ و لێدوانەكانیاندا ستایشی هیزەکانی پێشمەرگە دەکەن و بە سیمبول و پارێزەری کوردستان ناویان دەبەن، کەچی ماوەی ٥٥ ڕۆژە پێشمەرگە و ئەفسەرانی ئاسایش خۆیان و خێزانەکانیان لەبەر بێمووچەیی لە باردوخۆێکی سەختی داراییدان و لە بەرانبەریشدا دەسەڵاتدارانی هەرێم زۆر نابەرپرسیارانە مامەڵە دەكەن و هیچ هەنگاوێك بۆ چارەسەری كێشەكە نانێن، لە کاتێکدا وەک باسمان کرد تەنیا لە طێگای داهاتی دەروازەکان دەیانتوانی مووچەکانیان پێبدەن.

 

لە ماوەی ڕابردوودا سەرەڕای ئەوەی هێزەكانی پێشمەرگە قوربانی زۆریان داوە، بەڵام لە نێوان دەسەڵاتدارانی عێراق و هەرێم ڕۆڵ و قوربانیدانیان لەبەرچاو نەگیراوە، لە شەڕی داعشدا هێزەكانی پێشمەرگە زیاتر لە هەزار و ٨٠٠ شەهیدیان دا، بەڵام عەبادی كە سەرۆكوەزیرانی عێراق بوو لە كاتی گوتاری سەركەوتن بەسەر داعشدا بە یەك وشەیش باسی ڕۆڵی پێشمەرگەی نەكرد، دەسەڵاتدارانی هەرێمیش تا ئێستا نەیانتوانیوە سادەترین مافیان كە دابینكردنی مووچەكانیانە، بۆیان دابین بكەن، بۆیە ئێستا دەتوانین بڵێین كە پێشمەرگە مافخوراوترین توێژی كۆمەڵگایە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...