هه‌واڵ

نۆ بەنزینخانە لە هەولێر داخران

زێدپرێس

 

بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتی خراپ و پابەندنەبوون بە ڕێنماییە دیاریکراوەکان، نۆ بەنزینخانە لە شاری هەولێر داخران، لەکۆی ٦٠ بەنزینخانە کە پشکنینیان بۆ کراوە.

 

نەبەز عەبدولواحید قایمقامی ناوەندی هەولێر، ئەمڕۆ پێنجشەم ٢٧ی تەمووزی ٢٠٢٣، ڕایگەیاند، لە درێژەی بەدواداچوون و چاودێری لێژنەکان و بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتی خراپ و پابەندنەبوونیان بە ڕێنماییەکان، نۆ وێستگەی بەنزین (بەنزینخانە) لە شاری هەولێر داخران.

قایمقامی ناوەندی هەولێر، ڕوونی کردەوە، داخستنی ئەو نۆ بەنزینخانەیە، لەکاتێکدا دێت، کە لەلایەن لیژنە پەیوەندیدارەکانەوە، لە ڕێککەوتی ٢٢ی تەمووزی ٢٠٢٣ تا ٢٧ی تەمووزی ٢٠٢٣، پشکنین بۆ ٦٠ بەنزینخانە کراوە و ئەو بەنزینخانانەی داخراون، بەرهەمەکانیان لە پشکنین دەرنەچوون.

دوێنێ چوارشەم ٢٦ی تەمووزی ٢٠٢٣، کەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەکان (بەوەکالەت) بە فەرمانێکی وەزاری و بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی نرخی بەنزین و ڕێگریکردن لە دروستبوونی قەیرانی بەنزین، دوو بڕیاری دەرکرد، کە یەکەمیان ڕێپێدانە بۆ هەموو کۆمپانیاکانی هاوردەکردنی بەنزین، کە بەڕەچاوکردنی مەرج و ڕێنماییەکان لەبارەی کوالێتی بەنزینەوە، بەنزین هاوردەی کوردستان بکەن؛ دووەمیان پێوەستە بە ڕێگریکردن لە هەناردەکردنی بەرهەمی بەنزینی پاڵاوگەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە.

 

لیستی ناوی بەنزینخانە سزادراوەکان:

١. وێستگەی بەهاری نوێ

٢. وێستگەی دۆستان

٣. وێستگەی مهتاب

٤. وێستگەی دونیا

٥. وێستگەی مۆبیل

٦. وێستگەی سۆرس

٧. وێستگەی دانا m.h

٨. وێستگەی زریج

٩. وێستگەی سەربەست

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...