هه‌واڵ

ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر کارەبای ٢٤ کاتژمێری کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ چوارشەم، 14ی ئایاری 2025، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كۆ دەبێتەوە و دوو بڕگە تاووتوێ دەكات.

لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا لەبارەی ڕەشنووسی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران سەبارەت بە پرۆژەی “ڕووناکی” بۆ دابینکردن و دەستەبەرکردنی خزمەتگوزاریی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هاوبەشانی تۆڕەکانی کارەبای نیشتمانی بەشێوەیەکی فراوان و بەردەوام، ڕێگرتن لە بەفیڕۆدان و هاوسەنگی لە دابەشکردن، پاراستنی ژینگە و تەندروستیی گشتی گفتوگۆ دەكرێ.

لە بڕگەی دووەمدا، ڕاسپاردەی وەزارەتەکان و لایەنەکانی نەبەستراو بە وەزارەت لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران بۆ هەماهەنگی و هاریکاریی دەستەی هاوبەشی وردبینیی هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی فیدڕاڵ و هەرێمی کوردستان کە لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەکردنی ڕەشنووسی ڕاپۆرتی هاوبەشن لەسەر وردبینیی دارایی هەرێمی کوردستان، گفتوگۆ دەكرێ.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button