شاندی هەرێم و بەغدا ڕێک کەوتن

زێدپرێس
بەپێی ڕاگەیەنراوی شاندی حکوومەتی هەرێم لە بەغدا، لەگەڵ حکوومەتی عێراق ڕێککەوتنیان واژۆ کردووە و بڕیارە دەستبەجێ شایستەکانی هەرێم خەرج بکرێت. گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمیش دەڵێت، لە نزیکترین کاتدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەم ٢٧ی تەمووزی ٢٠٢٣، شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی ڕێککەوتنیان لەگەڵ حکوومەتی فیدڕاڵی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی ڕێککەوتنەکە و پاش گەیشتنیان بە بەغدا، ڕاستەوخۆ لەگەڵ شاندی حکوومەتی عێراق دەستیان بەکۆبوونەوە کردووە و کۆنووسێکی هاوبەش لە نێوان هەردوولا واژۆ کراوە و بڕیاردراوە دەستبەجێ شایستەکانی هەرێمی کوردستان دابین بکرێن.
هەر بەرەبەیانی ئەمڕۆ، پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حکوومەتی هەرێم، ڕایگەیاند، ڕێککەوتن لە نێوان تیمی هەردوو حکوومەتی عێراق و کوردستان کراوە و لە دەرفەتێکی نزیکدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێردرێت.
دەقی ڕاگەیەنراوەکە:
به‌ناوی خودای گه‌وره‌و میهره‌بان
رۆژی چوارشه‌ممه ڕێکەوتی ٢٦/٧/٢٠٢٣ شاندی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان گه‌یشتنه شاری به‌غدا و له‌گه‌ڵ شاندی حکوومه‌تی ئیتیحادی کۆبوونه‌وه، سه‌باره‌ت به جێبه‌جێکردنی یاسای بودجه، به مه‌به‌ستی ناردنی شایسته داراییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و له ده‌رئه‌نجامی کۆبوونه‌وه‌که هەردوولا گه‌یشتنه ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنی بڕگه‌کانی تایبه‌ت به هه‌رێمی کوردستان لەیاسای بودجەدا.
له‌و چوارچێوه‌یه‌ش کۆنووسێکی هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردوو شانده‌که واژۆ کرا و بڕیار وایه کە ده‌ستبه‌جێ تمویلی هه‌رێمی کوردستان بکرێت.
شاندی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
٢٧/٧/٢٠٢٣
کاتژمێر 1:30 به‌ره‌به‌یانی