هه‌واڵ

لە هەولێر دەرگەی دامەزراندن کرایەوە

زێدپرێس

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، دەرگای دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست بۆ نەخۆشخانەی بەحرکە دەکاتەوە و ئەوانەی ئارەزووی دامەزراندنیان هەیە، دەتوانن لە ١ی ئابەوە، فۆڕمی دامەزراندن پڕ بکەنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، لە ڕاگەیەنراوێکی تایبەتدا،  هاووڵاتیانی سنوری هەولێر ئاگەدار دەکاتەوە، ئەوانەی کە ئارەزووی دامەزراندنیان هەیە بەشێوەی گرێبەست بۆ نەخۆشخانەی بەحرکە، دەتوانن فۆڕمی پێشکەشکردنی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست پڕ بکەنەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، ناوتۆمارکردن لە ١ی ئابی ٢٠٢٣ەوە دەست پێدەکات و تا ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بەردەوام دەبێت.

 

مەرج و ڕێکارەکان بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت فۆڕمی دامەزراندن پڕ بکەنەوە، بەم جۆرەن:

 

یاساکان:

■ هەر هاووڵاتییەک مافی هەیە تەنها یەک جار ئەم فۆرمە پر بکاتەوە، ئەوەی زیاتر لە یەک جار فۆرمەکە پر بکاتەوە مافی دەفەوتیت.

■ هیچ کەسێک نابێت پسپۆڕی بڕوانامەکەی خۆی بگۆڕێت وە  بە پسپۆڕیەکی تر خۆی تۆمار بکات.

■ لەکاتی دەرچوونی ناوەکان بۆ دامەزراندن بەپێی خاڵ لیژنەیەکی پسپۆڕ هەڵسانگاندن بۆ پێشکەشکاران دەکات بۆ زانینی ئاستی شارەزایی و توانای پێشکەشکار و لیژنە بڕیار لەسەر دامەزراندنی دەدات.

■ کارکردنی خۆبەخشی تەنیا لە سنووری ئەو بەڕێوەبەرایەتیە گشتییە تەندروستیە ئەژمار دەکرێت کە پێشکەشکار کاری تیادا کردوە، جگە لە فەرمانی  وەزارەت، بۆ دیاریکردنی ماوەی خۆبەخشی پێویست بە  پشتگیری بەڕیوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دەکات.

■ لەدوای ڕاگەیاندنی ناوی کاندید کراوان فۆڕمی تانەلێدان بۆ ماوەی (٥) ڕۆژ کارا دەبێت بۆ تۆمارکردنی تانەلێدان.

 

مەرجەکان:

■ دانیشتووی پارێزگای مەبەست بێت

■ فۆڕمەکە لەلایەن لەدایکبووانی ١/٨/١٩٧٩ بەسەرەوە پڕ دەکرێنەوە.

■ دەرچوانی خوێندنی ساڵی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ ناتوانن خۆیان تۆمار بکەن بە پێچەوانەوە پەراوێز دەخرێن.

■ ئەم دامەزراندنە تەنیا بۆ سنووری ئەو پارێزگاییە کە نەخۆشخانەکەی تیدایە.

■ لە یەک خێزان تەنها یەک کەس مافی دامەزراندی هەیە.

 

پشتگیرییە پێویستەکان:

■ پشتگیری موختار کە پەسەند کرابێت لە قائیمقامیەتی پارێزگای مەبەست کە دانیشتووی پارێزگاکە بێت.

■ پشتگیری ب.گ. شەهیدان و ئەنفال بۆ ئەو کەسانەی کەسی پلە یەکیان هەیە.

■ پشتگیری بۆ زیندانی سیاسی و کەم ئەندامی سەنگەرو بەرکوتوویی چەکی کیمیاوی بۆ ئەو کەسانەی کە کەسی پلە یەکیان هەیە.

 

بەڵگەنامە پێویستەکان:

■ وێنەی کارتی ناسنامەی باری شارستانی،ڕەگەزنامەی عێراقی وە کارتی زانیاری  هەمووی لە یەک لاپەڕەدا  یان کارتی نیشتیمانی وە  کارتی زانیاری .

■ وێنەی بڕوانامەی خوێندن یان یان پشتگیری بۆ ئەو کەسانەی بڕوانامەیان هەیە.

■ بۆ هاوسەرگێری کراوان پێویستە وێنەی گرێبەستی هاوسەرگێری هاوپێچ بکرێت.

 

لەڕێگەی ئەم لینکەوە، دەتوانی ڕاستەوخۆ فۆڕمی داواکاری دامەزراندن پڕ بکەیتەوە:

فۆڕمی دامەزراندن

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...