ههواڵ
هەولێر؛ دەوامی فەرمانگەکان کاتژمێرێک کەم کرایەوە

نووسینگەی پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی مانگی ڕەمەزاندا دەوامی فەرمانگەکان نیو کاتژمێر لە کاتی بەیانی و نیو کاتژمێر لە کاتی تەواوبوونی دەوامی فەرمی کەم دەکرێتەوە.
کەمێک پێش ئێستا، نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگاری هەولێر ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی کەمکردنەوەی کاتی دەوام لەماوەی مانگی ڕەمەزاندا بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا فەرمانبەرانی سەرجەم دامودەزگە و فەرمانگەکان و مامۆستایانی سنووری پارێزگای هەولێر ئاگادار کراونەتەوە کە دەوامی فەرمی سەرجەم دامودەزگەكانی حكوومەت لە سنووری پارێزگەی هەولێر بۆ مانگی ڕەمەزان یەک کاتژمێر کەم دەکرێتەوە، نیو كاتژمێر لە کاتی بەیانیان و نیو کاتژمێر لە کاتی تەواوبوونی دەوامی فەرمی.