هه‌واڵ

پێنجوێن؛ قوتابخانەیەک و ٨٠ دۆنم باخ و دارستان و پاوان سووتان

زێدپرێس

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕای دەگەیەنێت، بەهۆی دوو ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە سنووری چەند گوندێکی سەر بە پێنجوێن، هەشتا دۆنم لە پاوان و باخ و دارستان و قوتابخانەیەکیش سووتاون.

ئەمڕۆ چوارشەم ٢ی ئابی ٢٠٢٣، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕای گەیاند، لە ئەنجامی دوو ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە ٣٠ی تەمووزدا، کە سنووری گوندەکانی (کانی هەرمێ و تەیمەز)ی سەر بە شارەدێی گەرمکی گرتووەتەوە، ٨٠ دۆنم لە پاوان و دارستان و چەند باخی هاووڵاتیان و قوتابخانەیەکی بنەڕەتی لە گوندی کانی هەرمێ سووتان، قوتابخانەکە وێڕای ئەوەی لە ١٩٩٩ەوە دامەزراوە، بەڵام هێشتا لەناو کابینەیە.

پۆلیسی دارستان و ژینگە، ئاماژەی بەوە کردووە، دوای ئاگەدارکردنەوە لە ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە، کارمەندانی بنکەی پۆلیسی دارستانی گەرمک بە سەرپەرشتی ئەفسەری بنکەکە گەیشتوونەتە شوێنی ئاگرکەوتنەوەکان و دوای هەوڵ و کۆششێکی زۆر و بە هاوکاری دانیشتوانی هەردوو گوند و ئاگرکوژێنەوەی پێنجوێن، ئاگرەکان کۆنتڕۆڵ کراون .

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...