هه‌واڵ

زیاتر لە هەزار دۆنم پاوان و دارستان سووتان

زێدپرێس

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، ڕای دەگەیەنێت، لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوەیەک لە سنووری شارەدێی گەرمک، زیاتر لە هەزار دۆنم پاوان و دارستانی سروشتی سووتاون.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕای گەیاند، لە ئەنجامی ڕووداویکی ئاگرکەوتنەوە، لە ڕێککەوتی ٢ی ئابی ٢٠٢٣، لە سنووری گوندی چوێسەی سەر بە شارەدێی گەرمک، زیاتر لە هەزار دۆنم پوش و پاوان و دارستانی سروشتی سووتان.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکەیان، کارمەندانی بنکەی پۆلیسی دارستانی گەرمك بە سەرپەرشتی ئەفسەری بنکە، خۆیان گەیاندووەتە شوێنی دیاریکراو، لەگەڵ گەیشتنیان بە شوێنەکە، دەستبەجێ دەستیان بە کوژاندنەوەی ئاگرەکە کردووە.

هەرچەند ئاگرەکە بە هاوکاری ئاگرکوژێنەوەی قەزای پێنجوێن و دانیشتووانی هەریەکە لە گوندەکانی (چوێسە، سمایلاوا، چەرمەگا، دارۆخان و شێرزاد) کۆنتڕۆڵ کراوە، بەڵام تا کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە، زیاتر لە هەزار دۆنم پوش و پاوان و دارستانی سروشتی سووتاوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، دەڵێ، هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە دیار نییە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...