ههواڵ
وەزارەتی ناوخۆ کورسی خوێندن لە کۆریا ڕادەگەیەنێت
زێدپرێس
وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک کورسی خوێندن لە کۆریای باشوور و لە چەند بوارێکی جیاجیا ڕادەگەیەنێت.
ئەمڕۆ هەینی ٤ی ئابی ٢٠٢٣، وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاگەدارییەکی بۆ سەرجەم ئەفسەر، کارمەند و فەرمانبەرێک بڵاوکردەوە کە نیازی خوێندنی باڵا (ماستەر و دکتۆرا)یان لە کۆریای باشوور هەیە، دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.
بەپێی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی ناوخۆ، ئەو بوارانەی کە کورسی خوێندنیان تێدا دابین کراوە، پێکدێن لە:
- سیاساتی گشتی
- سیاساتی پەرەپێدان
- بەرێوەبردنی گشتی.
- خاوەندارێتی فکری و سیاساتی گەشەپێدانی.
خوێندنەکە لە وڵاتی کۆریای باشور و لە (KDI School) دەبێت.
خوازیاران دەتوانن لەڕێگەی ئەم لینکەوە، داواکارییەکان ئامادە بکەن و فۆڕمەکە پڕ بکەنەوە.