هه‌واڵ

وەزارەتی پێشمەرگە ڕوونکردنەوە لەسەر دابەشکردنی مووچە دەدات

زێدپرێس

بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی) وەزارەتی پێشمەرگە، ڕای دەگەیەنێت، ڕۆژی ٨ی ئابی ٢٠٢٣ مووچەی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەمە ٥ی ئابی ٢٠٢٣، وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی دا، مووچەی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە ڕۆژی سێشەم ٨ی ئابی ٢٠٢٣، بەشێوەیەکی ئاسایی و بەبێ بوونی هیچ گرفتێک دابەش دەکرێت.

لە ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە، هەر هەواڵ و زانیارییەک لە پەیجی فەرمی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاو نەکرابێتەوە، زانیارییەکی فەرمی و باوەڕپێکراو نییە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button