ههواڵ
زیاتر لە ١٠٠ درەختی بەڕوو لە دۆڵی دووکانیان بڕدراونەتەوە

زێدپرێس
زیاتر لە ١٠٠ درەختی بەڕوو لە دۆڵی دووکانیان بڕدراونەتەوە و بەو هۆیەشەوە، پۆلیسی ژینگە و دارستانی تانجەڕۆ تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە.
ئەمڕۆ سێشەم، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لەئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەکی پۆلیسی دارستان و ژینگەی تانجەڕۆ، تۆمەتبارێکیان لە سنوری دۆڵی دووکانیان دەستگیرکردووە، بە تۆمەتی بڕینەوەی درەختی سروشتی.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، زیاتر لە ١٠٠ درەختی بەڕوو لە تەمەنی جیاجیا بڕدراونەتەوە.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی دەڵێ، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دۆسیەکە ڕێکخراوە و ڕادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.
هەر ئەمڕۆ چوارشەم، لەلایەن پۆلیسی دارستان و ژینگەی سیتەکەوە دوو هاووڵاتی دیکە بەتۆمەتی زیادەڕۆیی لەسەر زەوی گشتی و بڕینەوەی درەختی سروشتی دەستگیرکران.