هه‌واڵ

هەفتەیەکی گەرم بەڕێوەیە و کەشناسی هۆشداری دەدات

زێدپرێس

بەگوێرەی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی لە هەرێمی کوردستان، هەفتەی داهاتوو پلەکانی گەرمی بە بەرزی دەمێننەوە. بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی سلێمانی، چەند ڕێنماییەک بۆ خۆپاراستن لە مەترسییەکانی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بڵاو دەکاتەوە.

ڕێنماییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی ئەمانەن:

  • لەبەرکردنی جلوبەرگێک کە لە لۆکە دروستکرابێت و فرەوان بێت و ڕەنگی کراوە بێت، بەتایبەتی ڕەنگی سپی.
  • خۆنەدانە بەر تیشکی ڕاستەوخۆی خۆر لە کاتژمێر ١١:٠٠ی بەیانی بۆ٤:٠٠ی دوانیوەڕۆ یان بەکارهێنانی چەتر و شەبقە و کرێمی دژەخۆر.
  • خواردنەوەی بڕێکی باش لە ئاو بەشێوەیەکی ڕێک و هەروەها خواردنی زەڵاتەی سەوزە و خەیار و شووتی و دوورکەوتنەوە لە خواردنەوەی گەرم و خواردنی چەور و قورس.
  • حەمامکردن بە ئاوی سارد.
  • دوورکەوتنەوەی ئافرەتان لە بەکارهێنانی بابەتی جوانکاری دەم و چاو.
  • بە هیچ شێوەیەک منداڵان لەناو ئۆتۆمبێل جێمەهێڵن و لەکاتی خەوتندا پەرەکوللەیان بۆ بەکاربهێنن.

 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینکراوی ئەمڕۆ پێنجشەم بەم جۆرەیە:

 

هەولێر: ٤٨ پلەى سیلیزى

سلێمانی: ٤٥ پلەى سیلیزى

دهۆک: ٤٤ پلەى سیلیزى

کەرکووک: ٤٨ پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: ٤٥ پلەى سیلیزى

زاخۆ: ٤٦ پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: ٣٢ پلەى سیلیزى

گەرمیان: ٤٩ پلەى سیلیزى

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...