هه‌واڵ

هەوڵی تیرۆرکردنی ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی درا

زێدپرێس

نووسینگەی ڕاگەیاندنی مەلا کەریم شوکر ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی حزبەکە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، شکستی هەوڵێکی تیرۆرکردنی ناوبراوی ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ پێنجشەم ١٠ی ئابی ٢٠٢٣، نووسینگەی ڕاگەیاندنی مەلا کەریم شوکر ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و جێگری سەرۆکی فراکیسۆنی یەکێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕای گەیاند، “ھاووڵاتیانی خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە، کە ھەڤاڵ مەلا کەریم سەلامەتە و لە ھەوڵی تیرۆرکردن ڕزگاری بوو لەناو بارەگای مەڵبەندی حەمرین”.

مەلا کەریم شوکر هاوکات بەرپرسی مەڵبەندی حەمرینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە و بارەگاکەی لە قەزای دوزخورماتووە.

چەند سەرچاوەیەکی نافەرمی ئاماژەیان بەوە کردووە، کە چەکدارێک لەناو بارەگای مەڵبەند چەکی لە مەلا کەریم شوکر ڕاکێشاوە و هەوڵی داوە تەقەی لێ بکات، بەڵام ڕاستەوخۆ دەستگیر کراوە. سەرچاوەکان ئاماژە بۆ ئەوەش دەکەن، کە چەکدارەکە سەر بە میلشیاکانی حەشدی شەعبی بووە.

تا ئێستا نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەندامەکەی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانی و میدیای فەرمی حزبەکە، تەنیا ئاماژەیان بە ڕزگاربوونی ناوبراو لە هەوڵێکی تیرۆرکردن داوە، بەبێ ئاشکراکردنی وردەکارییەکان.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...