هه‌واڵ

“دەسەڵاتی دادوەری لە ناکۆکییە سیاسییەکان دوور بکەوێتەوە”

زێدپرێس

هەردوو نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا و سەرۆکی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق پێداگیری لەسەر دوورکەوتنەوەی دەسەڵاتی دادوەری لە ناکۆکییە سیاسییەکان دەکەن.

بەیانی ئەمڕۆ دووشەم ١٤ی ئابی ٢٠٢٣، فارس عيسا سه‌رۆكی نوێنه‌رايه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌غدا سه‌ردانى دادوه‌ر جاسم محه‌ممه‌د عه‌بود سه‌رۆكى دادگاى باڵاى فيدراڵی عێراقى كرد.

بەگوێرەی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێم لە بەغدا، له‌ ديداره‌كه‌دا ڕۆڵى گرنگى ده‌سه‌ڵاتى دادوەری له‌ بەرقەراركردنی داد و يه‌كسانى و پاراستنى ئارامی و ئاسايشى كۆمه‌ڵگا تاوتوێ كراوە.

نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێم لە بەغدا دەڵێ “هه‌ردوولا داكۆكيان كرد له‌ سه‌ر به‌رده‌وامى دوووركه‌وتنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى دادوەری له‌ ناكۆكيیه‌ سياسیيه‌كان له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندى گشتى و چه‌سپاندنى ياسا له‌ كۆمه‌ڵگادا.”

زیاتر لەوەیش، له‌ سه‌ر پێويستى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌ نێوان هەردوو ده‌سه‌ڵاتى دادوەری فيدراڵى و هه‌رێمى كوردستان و هه‌روه‌ها پشتگيريكردنى لايه‌نى فيدراڵى له‌ ده‌سه‌ڵاتى دادوەری هه‌رێم جەختی لەسەر کراوەتەوە.

ئەو سەردان و دیدارەی سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ سەرۆکی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق لەکاتێکدا دێت، کە لە ئاستی سەرۆکایەتییەکانی هەرێمی کوردستاندا، دەستێوەردانی سیاسی لە بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی عێراق ڕاگەیەنراوە، دوا بە دوای زنجیرەیەک بڕیاری دادگاکە دژ بە هەرێمی کوردستان، لەناویاندا بڕیاری دادگەی باڵای فیدڕاڵی بە هەڵوەشاندنەوەی یاسای نەوت و گازی کوردستان.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button