هه‌واڵ

وەزارەتی کار: سەرۆکی حکوومەت سزای وەزیرەکەمانی نەداوە

زێدپرێس

گوتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەنگۆی سزادانی وەزیری کار لەلایەن سەرۆکی حکوومەتەوە ڕەت دەکاتەوە.

ئەمڕۆ دووشەم ١٤ی ئابی ٢٠٢٣، ئاریان ئەحمەد مستەفا گوتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ڕوونکردنەوەیەکی لەمەڕ دەنگۆی سزادانی کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لەلایەن سەرۆکی حکوومەتەوە ڕەت کردەوە.

ڕوونکردنەوەکەی گوتەبێژی وەزارەتی کار، بەدوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆیەک لە هەندێک ماڵپەڕ و هەژماری تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی دێت، کە باسیان لەوە دەکرد، وەزیری کار لەلایەن سەرۆکی حکوومەتەوە سزا دراوە.

ئاریان محەمەد لەوبارەیەوە دەڵێ “بەداخەوە چەند پەیج و سایتێک وایان بڵاو کردۆتەوە، کە بەڕێز سەرۆکی حکوومەت سزای وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دابێت، ئەم هەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە و ھیچ بنەمایەکی نییە”.

زیاتر دەڵێ “جەنابی وەزیر بە فەرمی مۆڵەتی وەرگرتووە و لە پشوودایە، کە مۆڵەتەکەی تەواو بوو، دێتەوە بۆ دەوامی ئاسایی خۆی”.

بڵاوبوونەوەی دەنگۆی سزادانی کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکوومەتی هەرێم، دوای ئەوە دێت، کە دوێنێ یەکشەم ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێم وەک وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە وەکالەت، لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کۆبوونەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...