پارێزگای هەولێر: بەغدا بەربەست دەخاتە بەردەم پێشکەوتنی هەولێرەوە

پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، سەرەڕای ئەوەی حکوومەتی فیدڕاڵیی عێراق بەربەست بۆ بەرەوپێشچوونی گەشەکردنی هەولێر دروست دەکات، بەڵام پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە شارەکەدا بەردەوام و ئێستا ٤٨ پڕۆژەی ستراتیژی لە بواری ڕێگەوبان لەناوەندی شارەکەدا لەجێبەجێکردندان.
پارێزگای هەولێر، ڕایگەیاند، لە پێناو كەمكردنەوەی قەرەباڵغیی ناو شار، (٤٨) پڕۆژهی ستراتیژی و گرنگ لە سێكتەری ڕێگەوبان دروست دەکرێن، لەناویاندا دروستکردنی سێ بەرزە پرد و تونێلی نوێ لە سێ جێگەی شەقامی سەت مەترییدا.
پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێ: “سەرباری ئەوەی حكوومهتی فیدڕاڵی بهربهست بۆ بهرهوپێشچوونی گهشهكردنی ههولێر دروست دهكات، بەڵام حكوومهتی ههرێمی كوردستان بهردهوامه لە گەیاندنى كار و پڕۆژه خزمهتگوزارییهكان” و لەو چوارچێوەیەشدا ڕەزامەندی وەرگیراوە بۆ دروستکردنی ئەو (٤٨) پڕۆژەیەی بواری ڕێگەوبان لەناوەندی شاری هەولێردا.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، تێچووی سەرجەم ئەو پڕۆژانە سی ملیار دینار دەبێت، هاوکات هەمان شەقامیش لە نزیک بەنزینخانەی ئاکار و لە چوارڕیانی ڕەشکین، بەرزە پرد و تونێلێکی نوێ دروست دەکرێن.