هه‌واڵ

بانکی ناوەندی هەرێم: هیچ بڕە پارەیەک بەناوی مووچەوە بۆ سلێمانی نەهاتووە

زێدپرێس

بانکی ناوەندی هەرێم/سلێمانی، ڕەتی دەکاتەوە، هەر بڕە پارەیەک بەناوی مووچەی فەرمانبەران یان پارەی گەنمی جووتیاران ڕاستەوخۆ لە بەغداوە بۆ سلێمانی هات بێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەم ١٥ی ئابی ٢٠٢٣، بانکی ناوەندی هەرێم/سلێمانی، ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە بڵاو کردەوە، کە باسیان لە وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی گواستنەوە پارە لە سنووری کەرکووک دەکرد، گوایە ئۆتۆمبێلەکە لە بەغداوە پارەی بۆ سلێمانی دەهێنا.

ئەمڕۆ بەیانی، چەند دەزگایەکی میدیایی و زیاتریش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وا بڵاو کرایەوە، کە ئۆتۆمبێلێکی گواستنەوەی پارە، لە ناوچەی چیمەنی سەر بە پارێزگای کەرکووک وەرگەڕاوە، کە ئەو ئوتومبێلە پارەی لە بەغداوە بۆ بانکی ناوەندی هەرێم/ سلێمانی گواستۆتەوە.

بەڵام بانکی ناوەندی هەرێم/سلێمانی لە ڕوونکردنەوەکەدا، باس لەوە دەکات، هیچ بڕە پارەیەک بەناوی مووچەی فەرمانبەران یان پارەی گەنمی جووتیاران ڕاستەوخۆ لە بەغداوە بۆ سلێمانی نەهاتووە و ئەو ئوتومبێلەیش باس کراوە، هیچ پەیوەندییەکی بە بانکی ناوەندی هەرێم/سلێمانییەوە نییە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...